یوسرا ڕەجەب، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێکی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دا لەسەر دەرکردنی کارتێکی نیشتیمانی ئەلکترۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان کە لە هەمان بانک دەرئەچێ.بەپێی نووسراوەکە، ئەو کارتەی دروستدەکرێت لەژێرچاودێری خودی بانکی ناوەندی دەبێ، هاوکات تەنها لە ناوخۆی عێراق بەکار دێت و تەنها بۆ ڕاکێشانی دیناری عێراقی بەکار دەهێنرێ .
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت سەرجەرم کۆمپانیاکانی ماستەر کارت و کی کارت و ئەلنەخیل و هەمووکارتەکانی تری ئەلکترۆنی (هەڵبوەشێتەوە ) بۆ ئەوەی تەنها و تەنها (حصراً ) لەدەستی بانکی مەرکەزیەوە بێ.
بەپێی نووسراوەکە، بانکی ناوەندی لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەو بڕیارە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە چیتر هیچ کارتێکی ئەلکترۆنی ناتوانێ لە دەرەوەی عێراق کار بە دۆلار بکات.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو لە کۆتاییدا دەڵێت”بای بای هەژماری دز”.
No Comment! Be the first one.