چاویارنیوز _ دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ر ایگەیاند: بڕیارە نوێیەكەی حکومەتی عێراق لەبارەی گرانکردنی کارت، کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین دەگرێتەوە، چونکە ئەو سێ کۆمپانیا گرێبەستیان لەگەڵ عێراق هەیە. بەڵام ئەو كۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەكەن و مۆڵەتی حكومەتی هەرێمیان هەیە، ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە.
راشیگەیاند: بۆ ئەو كۆمپانیایانە بەپێی ڕێنماییەكانی ”وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن” كار دەكەن و هیچ گۆڕانكارییەل لە نرخ و جۆری پاكێجەكان ناكرێت، ئەم بڕیارە تەنها پەیوەستە بەو كۆمپانیایانەی كە لە بەغداد گرێبەستیان هەیە”
بڕیارێکی حکومەتی عێراق سێ کۆمپانیای هەرێم دەگرێتەوە
گرانکردنی کارتی موبایل و ئینتەرنێت، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنها ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ عێراق هەیە.
No Comment! Be the first one.