چاویارنیوز _ گوڵاڵە سدیق لە دیدارێکیدا لەگەڵ چاویارنیوز وتی: نرخی بۆرسە جیهانیەکان هەمیشە دەستی کەس و لایەن و وڵاتی زلهێزی لە پشتە، هەمیشە بە ئیعازی ئەو کەسانە ئەو بازاڕە ئاڕاستە دەکرێت.
باس لەوەشدەکات: لە ئێستادا وڵاتی ئەمریکا خاوەنی گەورەترین یەدەکی زێڕە کە ٨١٣٣ طەنی مەتری هەیە، وە هەتا ئێستا بەو نرخەی لە ساڵی ١٩٧١ خەمڵێنراوە کە یەک ئۆنسە زێڕ بەرامبەر ٤٢ دۆلار و ٢٢ سەنتە.
وتیشی: هەندێک کەس دەڵێت پێشتر زێڕ بەرزی بەم شێوەی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەڵام ساڵی ١٩٨٠ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ٨٥٠ دۆلار بەرزبویەوە کە بەرامبەر ٣٠٠٠ــ ٣٥٠٠ دۆلاری ئێستایە، ئەگەر نرخی دیناری عێراقی لەو ساڵەدا هەژمار بکەین هەر ١٠٠ دۆلارێک بەنزیکەیی بەرامبەر ٣٣ دیناری عێراقی بووە، واتە ٨٥٠ دۆلار بەرامبەر ٢٨٠ دیناری عێراقی بوو.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر ٨ ئۆنسە لە زێڕ هەژمار بکەین لە ساڵی ١٩٨٠، ئەوا ئەو ٨ ئۆنسە زێڕە بەرامبەر ٢٢٤٠ دیناری سویسری دەوەستایەوە، بەڵام ئێستا لەم ساتەدا یەک ئۆنسە زێڕ ٤٢٣٠ دۆلارە وە ئەگەر ٨ ئۆنسە زێڕ وەربگرین دەکاتە ٣ دەفتەر و ٣٨ وەرەقە.
ئاماژە بەوەشدەکات، داوا لە هاوڵاتی بەڕێز دەکەم خۆت دووربگرە لەم یارییە کە کەس نازانێت سەری لە کوێوە دەردەچێت.
No Comment! Be the first one.