چاویار نیوز- نەوزاد شێخ کامیل،بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،ئێمە لە هەرێمی کوردستان سیستمی باج و گومرگی تایبەت بە خۆمان هەیە، دەتوانم بڵێم سیستمەکەی ئێمە لە سیستمی ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە،چونکە سەرجەم ئەو مەرجانەی لە سیستمی ئەسیکۆدا هەن،لە سیستمەکەی هەرێمی کوردستانیش هەن.
وتیشی،”عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم سیستمەی جێبەجێ کردووە،لە کاتێکدا پێویستە هەماهەنگیی دروستبکەن، چونکە ئێمە دوو فڕۆکە خانە و چوار دەروازەی نێودەوڵەتیمان هەیە کە عێراق خۆی دانی پێداناوە، بەڵام هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ ئێمەدا نەکردووە تا ئەو دەروازانە تێکەڵ بە سیستمی ئەسیکۆدا بکرێن.
باسی لەوەش کرد،هیچ سیستمێک جێبەجێ ناکەین ئەگەر بەزۆر بەسەرماندا بسەپێندرێت، ئەمەی حکومەتی عێراق دەیەوێت بیکات،زیانی لە قازانجەکەی زیاترە.
قسەکانی ناوبراو لە کاتێک دایە کە حکومەتی عێراق با پلانی ئەمریکا و بە بەشداری وەزیرە کوردەکان بڕیاری جێبەجێ کردنی سیستەمی ئەسکیۆدای داوە کە سێستەمێکی جیهانییە لە پەنجا دەوڵەت جێبەجێ دەکرێت لە فڕۆکە خانە و گومرگ دەروازە سنووریەکانی هەموو وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەر کردووە بەمەبەستی ڕێگری کردن لە قاچاغی و و زۆر کردنی داهات و نەهێشتنی بازرگانی کەل و پەل و کاڵاکان بە پارەی کاش و گێڕانەوەی داهاتەکەی ڕاستەوخۆ بۆ گەنجینەی دەوڵەتی عێراق لە لایەن بازرگانەکانەوە.
هەرێمی کوردستان ڕەتی کردۆتەوە سیستەمەکە جێبەجێ بکات بەو هۆیەوە حکومەتی بەغدا لە نێوان هەرێم و ناوچەکانی تر بازگەی گومرگی داناوە بۆ وەرگرتنی پارەی جیاوازی گومرگی ئەوەش زیانی زۆری لە بازرگانەکان داوە و مەترسی لۆ سەر داهات و بازرگانی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دروست کردووە.
No Comment! Be the first one.