چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: (233 ملیار و 999 ملیۆن و 993 هەزار و 760 دینار)ی وەک گوژمەی حەوتەمی شایستەی دارایی جووتیارانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، ئەمەش بۆ پێدانەوەی ئەو قەرزەیە پێویستە بدرێتەوە جووتیاران لەبەرامبەر ئەو بەروبوومەی گەنم و برنجدا کە ساڵی 2025 خستوویانەتە بازاڕەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی لە سۆنگەی پابەندبوونی حکومەتە بە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی مافی جووتیاران و گەیاندنی بەردەوامی شایستە داراییەکانیانە.
بەغداد گوژمەی حەوتی شایستە داراییەکانی جووتیارانی خەرج کرد
گوژمەی حەوتەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەج کرا کە بڕەکەی زیاترە لە 233 ملیار دینار.
No Comment! Be the first one.