چاویار نیوز-د.غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، دەسەڵاتی هەرێم لە جێگەی ئەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت بۆ ئەوەی بە زووی مووچەی مانگی 2 بێت، هەفتەی داهاتوو شاندێک دەنێرێت بۆ بەغدا و داوای ئەوە ئەکەن کە 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ زۆرە و پێیان نادرێت. دەڵێت “ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ئامار و وتەی پێشووی خۆیان داهاتی ناوخۆ مانگانە 400 ملیار دینارە جگە لە پارەی کارەبای 24 کاتژمێری کە داهاتەکەی مانگانە نزیکەی 70بۆ 100 ملیار دینارە، ئامانجی ئەم دەسەڵاتە تەنها دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە”. Tags:چاویار نیوزغالب محمدموچە
No Comment! Be the first one.