چاویار نیوز – غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:لەسەر میکانیزمی خەرجکردنی شایستە داراییەکان بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی کاتێکی پابەندکراو بۆ هەرێم بۆ ناردنی داهات و دیاریکردنی خشتەیەک بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم و تەوطینی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی نوسراوێکمانی داوەتەوە تێیدا ئاماژەی بە بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی کردووە و ئەوەی ئاشکراکردووە کە گەر دەسەڵاتی هەرێم ئەم خاڵانەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێبکات ئەوا مووچە هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دەدرێت.
ڕونیشیکردەوە، پابەندکردنی هەرێم بە ناردنی میزان موراجەعە لەو بەروارەی کە لەلایەن بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە دیاری کراوە، بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە وەزارەتەکانی حکومەت. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵی (خەزێنەی دەوڵەت) بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، لە کاتێکی دیارکراودا، دەستەی باڵای وردبینی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای وردبینی هەرێمی کوردستان وردبینی لە داتاکانی پەیوەست بەو داهاتانە دەکات.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کە پێشتر ئاماژەمان پێدا، گەر هەموو رێکارەکان جێبەجێ بکرێت ئەوا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا خەرج دەکرێت.
No Comment! Be the first one.