چاویار نیوز – فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە، کە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە پێویستی بە “گۆڕانکارییەکی ستراتیژی” هەیە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بوونی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەنداودا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “گەرووی هورمز هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشوو، بەتایبەتی بۆ ئەو هێزانەی کە ئێران بە دوژمنیان دادەنێت.”
بەپێی زانیارییەکانی نێو ڕاگەیەندراوەکە، ئێران پلانێکی چڕی بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری جووڵە دەریاییەکان گرتووەتەبەر. خاڵە سەرەکییەکانی ئەم پلانە بریتین لە، ڕێگریکردن لە هێزە نەیارەکان کە وەک ڕابردوو بە ئازادی و بێ سنوور لە گەرووەکەدا هاتوچۆ بکەن.
سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە کە سەرقاڵی جێبەجێکردنی “سیستەمێکی نوێ”یە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ لە کەنداوی عەرەبی، ئەمەش بە ئامانجی چەسپاندنی سەروەریی دەریایی ئێران.
جەختیش کراوەتەوە کە ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستی جیاواز و بە خێراییەکی پێشکەوتوو بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە نوێیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No Comment! Be the first one.