چاویارنیوز – ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەگوێرەی داتاکانی بەردەست، لە ساڵەکانی 2004 تاوەکو 2025، هەر تاکێکی هەرێمی کوردستان حەوت هێندەی تاکێکی ئەورووپی و چوار هێندەی تاکێکی وڵاتانی دراوسێ کارەبای بەکارهێناوە.
گوتیشی، ئەگەر هەر کەسێک گومان دەکات یان دڵنیایە لەوەی هەڵەیەک روویداوە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکات، بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکرێ.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان گلەیی زۆریان هەیە لە پرۆژەی ڕوناکی کەبەکارەبای 24 کاتژمێری ناسراوەو پێیان وایە تەنها پرۆژەیەکە کە هەوڵی بڕینی گیرفانیان دەدات، سودمەندی سەرەکی بەرپرسانی باڵای پارتی دیمکراتی کوردستانە.
No Comment! Be the first one.