چاویارنیوز _ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، نزیکەی 10 رۆژ ماوە لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، چونکە 25ی مانگی 12 دارایی عێراق خەرجییەکان دادەخات، هەر بۆیە دەبێت تەیف سامی لەم 10 رۆژەدا و پێش 25ی کانوونی یەکەم بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بدات، دوابەدوای ئەوە دارایی هەرێم 120 ملیار دینارەکە دەنێرێت و بەغداش دەست بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10 بکات.
تەنها 10 ڕۆژ ماوە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم لە بەغداوە
بەپێی ساڵی دارایی عێراق، 25ی 12 تەواوی خەرجییەکانی عێراق ڕادەگیرێت و پێویستە پێش 25 مانگ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی بکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.