چاویارنیوز _ غالیب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد دابەشكردنی مووچە، بەڵام هەرچەندە داهاتی ناوخۆی هەرێم بەهۆی باج و کارەباوە زیادیکردووە، هێشتا دەسەڵاتی هەرێم ئەڵێت ناتوانین لە وادەی خۆی 120 ملیارەکە ئامادە بکەین و پێمان کۆ نابێتەوە.
وتیشی: تاکە ئامانجی حکومەت دواخستنی مووچەیە، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ فشارکردن لەسەر زوو ناردنی داهاتی ناوخۆ و هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
حکومەتی هەرێم رادەستکردنی داهات دوادەخات
هەرچەندە داهاتی ناوخۆی هەرێم زیادیکردووە، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی نەناردووە بۆ بەغدا و رەنگە مووچە دوابکەوێت.
No Comment! Be the first one.