چاویار نیوز- وەزارەتی دارایی عێراق دەستی کرد بەدابەش کردنی مووچەی مانگی دوو
وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی عێراق، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دووی بۆ بەغدا نەناردووە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە وەزارەتی دارایی هەرێم هەفتەی ئایندە لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغدا بینێرێت و دیاریش نییە کەی ١٢٠ ملیارەکە دەنێرێت.
بۆچوونێک لەناو حکومەتدا هەیە کە پێی وایە مووچەی مانگی یەک تازە دابەشکراوە و جارێ زووە بۆ ئەوەی لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکە بۆ بەغدا بنێردرێت، لەکاتێکدا مووچەی مانگی یەک، لەکاتی خۆی دواکەوتبوو، ئێستا کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دووە.
هەربەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێم لەجیاتی ناردنی ١٢٠ ملیارەکە، وەفدێک دەنێرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتن نوێ بکەن و بڕی ١٢٠ ملیارەکە کەم بکەنەوە.
بەگوێرەی هەموو ئاماژەکان، تاوەکو جەژن تەنها یەک مووچە دابەشدەکرێت کە مووچەی مانگی دووە و بۆ مووچەی مانگی سێش دوای جەژن دەستدەکرێت بە ئامادەکردنی لیست و ناردنی بۆ بەغدا.
No Comment! Be the first one.