چاویارنیوز _ محەمەد حسێن ئابووریناسی دیاری عێراقی و ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، دەڵێت: لە عێراق قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە 45 رۆژ، هیچ راستی تێدا نییە و دوورە لە زانیاریی. تەواوی کاربەدەستانی عێراق پێداگرن لەسەر تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ مووچە و لەو بارەیە گرفتی مووچە نەماوە.
چەند میدیایەک بڵاویکردەوە، بوونی قەیرانی دارایی و کورتهێنان لە بودجەی حکومەت، کاریگەریی لەسەر دابەشکردنی مووچە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت و بەلانی کەمەوە دابەشکردنی مووچە دەبێتە 40 بۆ 45 ڕۆژ جارێک
دابەشکردنی مووچە بە 45 رۆژ، هیچ راستی تێدا نییە
دوای ئەوەی مەترسیی پیشاندرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە 45 رۆژ، بەڵام ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، ئەو هەواڵە بە ناڕاست و دوور لە زانیاریی دەزانێت.
No Comment! Be the first one.