چاویارنیوز _ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بەمیدیاکانی راگەیاندووە، ئەگەر هەرێم تا 25ی مانگ، وەڵامی دوو داواکاری عێراق بداتەوە، ئەوا مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی دوو دواناکەوێت.
ئەو دوو داواکارییەی وەزارەتی دارایی عێراق بریتین لە:
یەکەم. لیستی مووچە و میزان موراجەعە و داهاتی نانەوتی کە 120 ملیار دینارەکەیە، رەوانە بکرێت.
دووەم. نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتەوە رەوانە بکرێت.
بەمەش، وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی مانگی 2 لە کاتی خۆیدا دەنێرێت و دوای ناخات.
دارایی عێراق دوو مەرجی بۆ هەرێم هەیە
وەزارەتی دارایی عێراق داوا لەهەرێم دەکات، بۆئەوەی مووچە دوانەکەوێت، دوو داواکارییان بۆ جێبەجێ بکات.
No Comment! Be the first one.