چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بێجگە لە فرۆشتنی نەوت، (٢ ترلیۆن) و (٨٠٠ ملیار) دینار داهاتی ناوخۆیان هەبووە، کەچی هەرێم ئامادەنییە تەنها (١٢٠ ملیار) دیناری بدات بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە دەبێتە هۆی هاتنی مووچەی مانگی شەش، دەڵێن بە مەرج دەینێرین.
وتیشی: ئەو داهاتە (واتە دوو ترلیۆن و هەشت سەد ملیار) بە قسەی خۆیان بری (یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار) دیناری بۆ خزمەتگوزاریی و خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان بووە، (٣٢٠ ملیار) دیناریشیان بۆ پێنج مانگی ئەمساڵ ناردووە بۆ بەغدا، واتە بڕی ( یەک ترلیۆن) و (٢٨٠ ملیار) دیناریان لەبەردەستدا ماوەتەوە، کە زۆر بە ئاسانی دەتوانن (١٢٠ ملیار) بۆ بەغدا بنێرن یان مووچەی مانگێکی پێبدەن!
باس لەوەش دەکات78 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دواکەوتنی مووچەدا، کەچی نە سەرۆک، نە جێگر، نە وەزیری دارایی لە حکومەتی ماوە بەسەرچوو بە یەک وشەش لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا بەرپرسیارێتی ئەم برسێتییە هەڵناگرن.
عومەر گوڵپی:
داهاتی ناوخۆی هەرێم لە هەشت مانگدا دوو ترلیۆن بووە
ئەندامێکی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران باس لەوە دەکات: 78 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دواکەوتنی مووچەدا، کەچی کەس بەرپرسیارێتی ئەم برسێتییە هەڵناگرن.

No Comment! Be the first one.