داوای خێراکردنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجە دەکرێت
چاویار – سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە و جەختدەكاتەوە لە زوو ناردنی خشتەكانی بوودجە لەپێناو گرنتی كردنی مووچە و دەستپێكردنەوەی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی...
چاویار – سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە و جەختدەكاتەوە لە زوو ناردنی خشتەكانی بوودجە لەپێناو گرنتی كردنی مووچە و دەستپێكردنەوەی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران باسیان لە دۆخی دارایی وڵات كردووە و داوای خێراکردنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجە دەکات.
ڕاشیگەیاندووە، باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥، ڕێگاکانی دەستەبەرکردنی بودجەی بەردەوام بۆ مووچە و پڕۆژەکان، کۆکردنەوەی کەرتە بەرهەمدارەکان بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە زۆرترین داهاتی نانەوتی. هەروەها پێداچوونەوە بە پلان و میکانیزمەکانی باشترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان کرا.
ئەلعەتوانی جەختی لە خێراکردنی ناردنی خشتەکانی بودجەی گشتی بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی كردەوە، بە ئامانجی پێدانی پێگەی یاسایی بە خەرجییەکانی حکومەت، وەک لە مادەی (٧٧/دووەم)ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٥) ئاماژەی پێکراوە.
دەشڵێت: بەو جۆرە وەزارەتی دارایی دەتوانێت چارەسەری ئەو پرسانە بکات، کە بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە کۆتایی دێت، لەوانەش دەستپێکردنی دامەزراندنی گرێبەست و بەهەمیشەیی كردنی توێژە شایستەکان، هەروەها مافی فەرمانبەران سەبارەت بە دەستپێکردنی دەرماڵە، پلەبەرزکردنەوە، گواستنەوە و سەرمووچە.
No Comment! Be the first one.