چاویار نیوز- یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو رێکارانەی دەروازەی سنوری کێلێ، لەرۆژێکدا تەنها 20 بارهەڵگر دەتوانن لەو دەروازەیە بارەکانیان داخڵی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە لە ئێوارە بەدواوە دەروازەکە دادەخرێت و رێگە بە گواستنەوەی بارەکان نادرێت، ئەوەش زیانێکی زۆری پێگەیاندون.
ئەو شۆفێرە باسی لەوەکرد، بەشێک لەو کەلوپەلانەی لەرێی مەرزی کێلێوە هاوردە دەکرێن، خۆراک و سەوزەواتن و ئەگەر گواستنەوەیان دوابخرێت تێکدەچن و بەکەڵکی خواردن نایەن.
No Comment! Be the first one.