چاویارنیوز _ فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تائێستا دوو مووچە مسۆگەرە کە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی بنێرێت، ئەوەش پێویستی بە بریاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نییە، بەڵام دوو مووچەی دیکە کە مەترسی فەوتانی لەسەرە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە
ئاماژە بەوەشدەکات، هەرکاتێک دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی عێراق کرا و چەند شوێنێک مووچەیان وەرگرت، راستەوخۆ مووچەی مانگی 9بۆ هەرێم دەنێرن.
زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی نۆ
بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرکات لەعێراق مووچە دابەشکرا، ئەوا مووچەی هەرێمیش دەنێردرێت.
No Comment! Be the first one.