چاویارنیوز _ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: دادگای لێکۆڵینەوەی رهسافه کە تایبەتمەندییەکەی لێکۆڵینەوەیە لە بابەتی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و دۆسێکانی تاوانی ئابووری، توانیویهتی بڕی 89 ملیار و 195 ملیۆن و 330 ههزار و 861 دینار گهڕاندهوه بۆ خهزێنهی گشتیی وڵات.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕە پارەیە لەئێستادا لە لایەنی بەرامبەر وەرگیراوەتەوە و ڕادەستی دەستەی تانەدان کراوە، ئەمەش بۆ چاودێری ورد و تانەدان لە بڕیارەکانی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن، پێکهێنراوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی باڵای داوەری عێراق، دادگەی لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ لەم ههفتهیه، توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر 93 ملیار و 668ملۆن و 979 هەزار و 124 دیناردا کە لە دۆسێکانی تایبەت بە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە بووە و رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی دارایی توندترکراونەتەوە، ئەو دۆسێیانە بە ژمارە 39ی ساڵی 2015 تۆمارکراون، ئەمەش بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیی دارایی تیرۆر.
زیاتر لە 89 ملیار دینار بۆ خهزێنهی گشتیی وڵات گەڕێنراوەتەوە
بەپێی ڕاگەیەنراوێک، دادگای لێکۆڵینەوەی رهسافه له دۆسێیهكی گهندهڵیدا توانیویهتی زیاتر لە 89 ملیار دینار بگهڕێنێتهوه خهزێنهی گشتیی وڵات.
No Comment! Be the first one.