چاویارنیوز _ ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ڕێككەوتنە هاوبەشەی ئیمزاکراوە، لە شەش ماددەی سەرەكی و پێشەكییەك پێكهاتووە و لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای نەوتییەكان ئیمزاكراوە و ماف و شایستە و پابەندییەكانی هەر سێ لایەنی تێدا دەستنیشانكراون.
وتیشی: هیوادارین ببێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێم، كۆتاییهاتنی نەهامەتی و چاوەڕوانیی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی شایستەكانی خۆیان لە كاتی خۆی، كە دەبوو هەر لە سەرەتاوە مووچە بەدوور بێت لەم ناكۆكییانە.
ئامانج رەحیم لەپەیامەکەیدا، زانیاری ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە، وابڕیارە سبەینێ شەممە سەعات شەشی بەیانی، 27ـی ئەیلول، نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم – جەیهان و جارێكی تر بگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بكرێت و داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:
سبەینێ نەوتی هەرێم دەگاتە بەندەری جەیهان
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا موژدانەی خۆش دەدات بە هاووڵاتیان و پێیوایە بەهەناردەکردنی نەوت دەبێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێم.

No Comment! Be the first one.