چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، لە داهاتی سلێمانی بڕی (48 ملیار) دیناری داهاتی مانگی پێنج رادەستی بانكی ناوەندیی هەرێم كراوە، بۆ ئەوەی وەكو پشكی سلێمانی لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكرێت.
بەپێی دواین رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، هەرێم بۆ ئەوەی مانگانە موچەی فەرمانبەرانی وەربگرێت، دەبێت رێژەی 50%ی داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەمەش بڕی 120 ملیار دیناری مانگانە وەكو سەرەتایەك بە نیوەی داهاتی نانەوتیی ئەژماركراوە، دابینكردنی رێژەی 40%ی ئەم داهاتە دەكەوێتە ئەستۆی ئیدارەی سلێمانی.
جگە لە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی، بەگوێرەی رێككەوتنەكە دەبێت بەر لە ناردنی موچە، حكومەتی هەرێم نەوتی خۆی رادەستی (سۆمۆ) بكات، كە ئەمە ئێستا كێشەی بۆ دروستبووە.
سلێمانی داهاتی خۆی ڕادەستی بەغدا كردووە
دابینكردنی رێژەی 40%ی ئەو داهاتە نانەوتییەی پێویستە هەرێم ڕادەستی بکات، دەكەوێتە ئەستۆی ئیدارەی سلێمانی.

No Comment! Be the first one.