چاویارنیوز ــ ئەحمەد فەتلاوی، رێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکانی عێراق، دەڵێت، سەرجەم دەروازە سنورییە نایاساییەکان دەکەونە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و پێشی وایە نەبونی چاودێری لەسەر ئەو دەروازانە کێشەیەکی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی سنورەکانی عێراق.
ئەحمەد فەتلاوی، رێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد وتی، سەرجەم دەروازە سنورییە نایاساییەکان دەکەونە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم پرسەش تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆی نێوان بەغداو هەولێرە.
وتیشی، کاری دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان پەیوەستە بەو پارێزگایانەی کە لەچوارچێوەی هەرێمێکدا رێكنەخراون، ئەوەش وایكردوە توانای چاودێریکردنی ئەو دەروازانەی کە دەکەونە ناو هەرێمی كوردستان، سنوردار بێت.
No Comment! Be the first one.