چاویارنیوز – بەپێی سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ” مەرجی عێراق بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو تەنها تەوتینە.”
دوای ئەوەی ڕێکكەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرا، یەکێک لە مەرجەکانی نێو ڕێکەوتنەکە تەوتینە.
بەپێی ڕێکەوتنەکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵ و هەمواری یاساکە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە کۆمپانیای سۆمۆ بەمەبەستی هەناردەکردن، لەچوارچێوەی یاسای ئیدارەی مالی مانگانە 120 ملیار داهاتی نانەوتی دەداتە خەزێنەی حکومەتی فیدڕاڵ.
لەبەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکات بەمەرجێک لە چەند مانگی داهاتوو پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە لە هەرێم تەواوبکرێت.
لە دەستپێکی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکكەوتنە حکومەتی فیدڕاڵ ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم.
No Comment! Be the first one.