چاویار نیوز – عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك بڵاویكردووەتەوە، “عێراق دەڵێ: هەرێم 20 ساڵە پارەی بەشەخۆراکی لە هاوڵاتی ورگرتووە و نەیداوەتە عێراق و (117 ملیار) دینار قەرزاره.
وتيشى، هەرێم، دەڵێت نیمە و دواتر وتوویەتی حەلم پێیە كه هەموو مانگێک، هەر هاوڵاتیەکی هەرێم(750) دینار زیاتر دەدات بەراورد بە هاوڵاتی عێراق، بۆ ئاردیش بۆ هەر کەس (250 ) دینار وەردەگرن کە پێشووتر نەبوو؛ ئەم زیادە بەردەوام دەبێت بۆ چەندین ساڵ تاوەکو ئەو قەرزە تەواودەبێت.
ئاشكراشیكرد، بە بریکارەکانیشیان وتوە، پێشەکی پارەکە بهێنن و خۆتان لە خەڵکی وەربگرن و ئەمە بوە بە بڕیار.
عهلی حهمه ساڵح باسی لەوەشكرد، فراکسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا نوسراوو بەدواداچون بۆ ئەم پرسە دەکات.
No Comment! Be the first one.