چاویار نیوز – بەپێی بەدواداچوونەکان، نرخی یەک بوتڵ غازی ماڵان بۆ ١٨ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و نرخی هەر لیترێک غازی شل (LPG) گەیشتووەتە ٧٥٠ دینار.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکی ئەم گرانبوونە بۆ راوەستانی کارەکانی کۆمپانیای (دانەغاز) دەگەڕێتەوە، کە دابینکەرێکی سەرەکی غازە لە ناوچەکەدا. هاوکات بارگرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و کاریگەرییەکانی شەڕ لە ناوچەکەدا، بووەتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی بازاڕ و کەمبوونەوەی خستنەڕووی غاز.
ئەم بەرزبوونەوەیە نیگەرانییەکی زۆری لای هاوڵاتییان دروست کردووە، بەتایبەت کە غاز پێداویستییەکی سەرەکی رۆژانەی ماڵان و ئۆتۆمبێلەکانە. چاودێرانی ئابووریش هۆشداری دەدەن کە ئەگەر کێشەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە غازییەکان چارەسەر نەکرێت و دۆخی سیاسی ناوچەکە هێور نەبێتەوە، ئەگەری هەیە نرخەکان زیاتر بەرز ببنەوە.
No Comment! Be the first one.