چاویارنیوز _ یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند: لەئێستادا کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەفتەی داهاتووش تەواودەبێت، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووش، لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادەدەکرێت.
دەشڵێت: لەگەڵ تەواوکردنی ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی 11، وەزارەتی دارایی تەواوی یەکە ژمێریارییەکان ڕادەسپێرێت لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادەبکرێت، تا پێش کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی عێراق، لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی باس لەوەدەکات، پاش تەواوکردنی لیستی مووچەی مانگی یانزە، وەزارەتی دارایی داوادەکات لیستی مووچەی مانگی دوانزەش ئامادەبکرێت.
No Comment! Be the first one.