چاویارنیوز _ گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانک دەڵێت: هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەئێستادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هەمیشە لەکۆتایی ساڵ خواست لەسەر کڕینی دۆلار بەرز دەبێتەوە، بەڵام لەکاتی دابەشکردنی مووچە نرخەکەی دادەبەزێتەوە، چونکە بۆ دابینکردنی مووچە عێراق دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە نێوان 142,500 – 143,000 و زیاتر بەرز دە بێتەوەو لەبازاڕدا یاری دەکات.
لەکۆتایی ساڵدا نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
شارەزایەکی دارایی و بانک ڕایدەگەیەنێت: هەمیشە لە کۆتایی ساڵدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوەو دوای سەری ساڵ باشتر بووە.
No Comment! Be the first one.