چاویار نیوز – بەرهەم موستەفا مامۆستایەکی ناڕازی ڕایگەیاند،هەفتەیەکە لیستی موچەیان دواخستوە ، قەرارە ئەمڕۆ بینێرن و ڕۆژی سێشەمە بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق ،
بۆچی هەفتەی ڕابردوو نەتان نارد یاخود بۆ لەم هەفتەدا و ڕۆژی یەکشەمە نەتاننارد ئینجا دووهەفتەش120ملیارەکەدوائەخەن ، ئیتر ئەوە چوینە نیوەی مانگی 3 ، ئەمە ئیشە سەقەتەکانی ئەم وەزارەتەیە ، دواتر وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاندراوی دەرکردوەو دەڵێن ئەو قسانەی ئەکرێ هیچ بنەمایەکی نیە .
وتیشی،کەئێوە ڕێکەوتنتان هەێە لەگەڵ بەغداد و ڕازیبوون ، بۆچی جێبەجێی ناکەن ،تەنها یەک مانگ زیاتر نا با ئێوە هۆکارنەبن بۆ دواخستنی موچە بۆ دەبێ هەمیشە ئێوە هۆکاری دواخستنی موچە بن،بیرتان ئەهێنمەوە کاتێکیش داهات و نەوت لای خۆیان بوو ، ئەم وەزارەتە هەمان کێشە و بەزیاتریشەوە بۆ موچەخۆران دروست ئەکرد پیرە مێردی نەمر جوانی وتووە :کە کار کەوتە دەست تەبیعەت مردوو
فاتیحە دادەن بۆ ڕۆحی زیندوو.
No Comment! Be the first one.