چاویارنیوز – عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوو ساڵ زیاترە بۆری نەوتی هەرێم قەترەیەک نەوتی پیا نەڕۆیشتووە، کەچی مانگانە لە پارەی نەوتی فرۆشراو بە تەنکەر بڕی (٦٠ ملیۆن دۆلار) دەدرێت بە کرێی بۆری گواستنەوەی نەوت کە هی هەردوو کۆمپانیای (روس نەفت و کار)ە!
روس نەفت بڕی (٦٠٪)ی کرێی بۆری وەردەگرێت کە نزیکەی (٣٦ ملیۆن) دۆلارە، کۆمپانیای (کار)یش بە ڕێژەی (٤٠٪) کە دەکاتە نزیکەی (٢٤ ملیۆن) دۆلار!
گریمان گرێبەستێکی خراپ کراوە لەگەڵ کۆمپانیای رووس نەفت کە بێگانەیەو ناتوانن هەڵیبوەشێننەوە، ئەی ئەم پارە بەلاشە بۆ دەدرێت بە کۆمپانیای (کار)ی خۆیان؟
ئەم پرۆسەیە چ ناوێکی هەیە لە فەرهەنگی حکومەتداری و ئابورییدا بێجگە لە تاڵانی؟
لە دە ساڵی ڕابردوودا، دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت: (٨٠ ترلیۆن) دیناری بەغدای لە دەست داین، (٣٢ ملیار ) دۆلار قەرزی هێنایە سەر هەرێم، بۆیە دەڵێین ئەو نەوتەی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا نەبووە خێر بۆ خەڵکی کوردستان، هیوادارین بە ڕادەستکردنی بە سۆمۆ لانیکەم ببێتە هۆی مسۆگەرکردنی مووچەو بودجەی خەڵک، بۆیە ئەمڕۆ ڕادەست بکرێت باشترە لە سبەی.
No Comment! Be the first one.