چاویارنیوز _ کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەدەکات، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، تەنها بۆئەوەی بتوانین غازی پێویست بۆ دابینکردنی کارەبای هاووڵاتیان بکڕین، بڕی 37 ملیۆن دۆلارمان خەرجکردووە.
وتیشی: بۆئەوەی کارەبای پێویست بەرهەمبهێنرێت، پێویستە مانگانە 100 بۆ 115 ملیۆن دۆلار بدرێتە بە وەبەرهێنەران.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیەی دەدرێتە کارەبا، ناچێتە گیرفانی حکومەتەوە.
مانگانە 37 ملیۆن دۆلار دەدرێتە پێویستیی کارەبا
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاندووە، بۆ یەک مانگ 37 ملیۆن دۆلارمان بۆ دابینکردنی غازی کارەبا خەرجکردووە.
No Comment! Be the first one.