ململانێی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە مریشکی سیاسییەوە گەیشتە مریشکە ڕەشە

خاڵە جەوهەرییەکە لێرەیە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە، مریشک بەهەردوو بارییەوە، بازرگانیی پێ دەکرێت، لە ڕاستیدا هی ئەوانن کە کەناڵەکان دەجووڵێنن. گەرنا حکومەت دەبێت هەردوو کەناڵ دابخەن و ڕێگە نەدەن چیتر یاری بە باری دەروونی ئەم میللەتە داماوە بکەن. ئێستە زانیتان سیاسییەکان و براوەکانی هەڵبژاردن ئەوانەی کە حکوومەت پێکناهێنن، مووچەمان دوا دەخەن، هەزار شەڕی دەروونیی لەگەڵ ئەو میللەتە دەکەن. ئێستە دەیانەوێت هەمووان بەیەکەوە بە شێرپەنجە بکوژن ئەوانەی دەنگیان پێ نەدان و ئەوانەشی کە دەنگیشیان پێداون. بەمە دەڵێن سیستەمێکی فاسدبوو، با میللەتی داماویش بەشی هەر هەڵپەڕین.
شوبات 27, 2026
5 Views