چاویارنیوز _ شیروان میرزا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەرانی هەرێم نافەوتێت و کێشەی نییە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگی 12ی و دوای دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابەشدەکرێت، بەڵام دەکەوێتە دوای 20ی مانگ و راستەوخۆ بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت و مووچە دابەشدەکرێت.
مووچەی مانگی 10، دەکەوێتە دوای 20ی مانگ
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە دوای 20ی ئەم مانگەوە.
No Comment! Be the first one.