مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
چاویار – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەمە ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر دامەزراون چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، مووچەی مانگەکانی ئازار ، نیسان ، ئایار ، حوزەیران ، تەممووزـی ساڵی ٢٠٢٤ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کەلەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە و لەمانگەکانی داهاتودا لەگەڵ خەرج کردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لەساڵی رابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
وتیشی، لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست ٣٨ هەزارە موچەی مانگانەیان لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دیناره و کۆی گشتی موچەی مانگایەیان ١٨ ملیار دینارە.
No Comment! Be the first one.