چاویار نیوز – بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک نووسینگەی مەسـ.ـرور بــارزانی سەرۆکی حکومـ.ـەتی هەرێـ.ـمی کوردسـ.ـتان،لە هەنگاوێکی نوێدا،فەرمانی بە دروست کردنی کۆمپانیایەکی تایبەت دەرکردووە بەمەبەستی کۆکردنەوەی باج لەسەر هاوڵاتییان، پڕۆژەکە هاوشێوەی پڕۆژەی روونـاکی و بەستنی پێوەری زیــ.رەکیی کـ.ـارەبایە،کە تیایدا باجەکان لە رێگەی ئەم کۆمپانیایەوە کۆ دەکرێنەوە و بڕەکەیان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، پلانێکی دیکەی ئەم کۆمپانیایە، دانانی کابینەی تایبەتە لەسەر رێگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان،ئەمەش بەمەبەستی کۆ کردنەوەی باج لەو کەسانەی لە شارێکەوە دەچنە شارێکی دیکە.
باسی لەوەش کرد، بە پێی یاسا دەسەڵاتی دەستکارییەکی رێژەی باج تەنیا لە دەسەڵاتی پەرلەمــانی کوردستان دایە و سەرۆکی حکـومەت ناتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا باج لەسەر هاوڵاتییان زیاد بکات.
No Comment! Be the first one.