چاویار نیوز – عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکان پێویستە ئەم هەفتەیە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆتا دیداریاندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لەوە کراوەتەوە کە گەرەنتی کردنی مووچەی ساڵانی داهاتوو بەستراوەتەوە بە بەردەوامی هەناردەی نەوت و ناردنی داهاتی ناوخۆ
عەلی حەمەساڵح ڕەخنە لە دواخستنی ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەگرێت و دەڵێت: “هەرێمی کوردستان جگە لە ٥٠ هەزار بەرمیلی ناوخۆ، بە ناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە دەتوانێت مووچەی مانگانە گەرەنتی بکات.”
ناوبراو دڵنیاییش دەدات کە ئەو پارەیە ناچێتە بەغدا، بەڵکو لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دادەنرێت و تەنها وەک ڕێکارێکی دارایی ئەژمار دەکرێت.
No Comment! Be the first one.