چاویارنیوز _ بەپێی بۆچوونی شارەزایەکی ئابووری، تەواوی کێشەی هەرێمو بەغدا لە 24 كاتژمێرى ڕابردوودا لەسەر تەنها 39 ملیار دینارە کە بۆ هیچکامیان بڕێکی هێندە گەورەنییە کە گفتوگۆکان بەمجۆرە پەکیان بکەوێتو نەگەنە ڕێککەوتن.
هاوکار عزەت میکە شارەزای بواری ئابووری دەڵێت: حکومەتی عێراق ڕەزامەندیداوە کە ڕۆژانە بەگوێرهى ئەوەی ئێستا بەرهەمدەهێنرێت بڕی 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوت لەهەرێم وەربگرێتو لەو بڕە 46 ههزاری بداتەوە هەرێم بۆ پیویستی ناوخۆیی، بەڵام هەرێم وتویەتیو پێداگرە لەوەی کە 66 هەزار بەرمیلی پێویستە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییو بەرهەمێنانی بەنزین.
ڕایگەیاندووە، ئەگەر سەیربکرێن جیاوازی ئەم دوو ژمارەیە تەنها 20 ههزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، کە ئەگەر ئەو ژمارەیە لێکدانی 30 ڕۆژی مانگێک بکەین دەکاتە 600 ههزار بەرمیلو ئەگەر ئەو پارەیەکش لێکدانی 65 دۆلار بکەینو پارەی کۆمپانیاکانی لێ دەربکەین ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها 29 ملیۆنو 400 هەزار دۆلاری مانگانە دەکات کە ئەم بڕە دۆلارەش بەدیناری عێراقیو نرخی بانکی ناوەندی دەکاتە کەمتر لە 39 ملیار دینار.
وتی: بڕی 39 ملیار دینار هیچ کات هێندە بڕێکی گەورەنییە کە حکومەتی هەرێمو حکومەتی بەغدا گفتوگۆکانی بۆ پەکبخەنو نەگەنە ڕێککەوتن، بۆیە پێموایە جگە لەژمارەکانو بەرمیلە نەوتەکان بابەتێکی زۆر گەورەتر لەپشت ڕێکنەکەوتنی هەردولاوەیەو لەچاوی خەڵکی دەیشارنەوەو بەس موماتەڵە بەکات دەکەنو ڕۆژەکان بەڕێدەکەن، ئەوەشی باجە گەورەکە دەدات تەنها گیرفانی موچەخۆرانو بازاری هەرێمی کوردستانە.
شارەزای بواری ئابووری وەڵام دەداتەوە؛
ناکۆکی هەرێم و بەغدا لەسەر چییە؟
بابەتێکی زۆر گەورەتر لەپشت ڕێکنەکەوتنی هەردولاوەیە و لە چاوی خەڵکی دەیشارنەوە و بەس موماتەڵە بەکات دەکەن.

No Comment! Be the first one.