چاویارنیوز _ نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ناسراوی بواری ئابووریی عێراقی باس لەوەدەکات، لە ئێستادا دوو جۆر مووچه‌خۆری پله تایبه‌ت له عێراق بوونیان هەیە، یه‌كه‌میان ژمارەیان نزیکەی 768 مووچه‌خۆرن، جۆری دووه‌میشیان نزیکەی 5 هه‌زار و 319 مووچهخۆرە و سه‌رجه‌میان ده‌كاته 6087 فەرمانبەر.
نەبیل مەرسومی ئاماژە بەوەشدەکات، بڕی گشتی ئه‌و مووچه‌یه‌ی لە ساڵێکدا به‌و پلهتایبهتانه ده‌درێت دەگاتە 420 ملیار دینار، ئەمەش قورسایی دروستکردووە لەسەر دارایی عێراق و پێویستە چاوخشاندنه‌وه به مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان بکرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
نه‌بیل مه‌رسومی: نزیکەی 6 هه‌زار مووچه‌خۆری پله تایبه‌ت له عێراق هه‌یە
شاره‌زایەکی ناسراوی بواری ئابووریی عێراقی بوونی زیاتر له 6 هه‌زار مووچه‌خۆری پله تایبه‌ت له عێراق کێشەی ئابووری و دارایی دروست دەکات.
No Comment! Be the first one.