چاویارنیوز _ سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت: لە زۆربەی ناوچەكانی دەرەوەی شار و قەزا و ناحیەكان و ناوچە شاخاوییەكان نەوت دابەشكراوە و زیاتر 85%ی شوێنەكان نەوتیان وەرگرتووە و ڕێژەیەكی كەم ماوە. وتیشی: چاوەڕێی نوسراوی سامانە سروشتییەکانین بۆ دابەشکردنی نەوت.
باسی لەوەشکرد، لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا هێشتا دەستنەکراوە بە دابەشکردنی نەوت و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانین تا دابەشیبكەین و نزیکەی سێ هەفتەش دەبێت نوسراومان ناردووە بۆ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە و دەست بە دابەشکردنی نەوت بکەین و هەر کات وەڵامی نووسراوەکەمان گەڕایەوە راستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی نەوت دەکەین.
لەماوەکانی ڕابردوودا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاماری دابەشكردنی نەوتی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە و بەو پێیەش زیاتر لە 107 ملیۆن ليتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 537 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەشکراوە.
نەوت لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی چاوەڕێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە بۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکاندا، ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە.
No Comment! Be the first one.