چاویارنیوز _ عوسمان محەمەد سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێت: دوای ئەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ماوەیەک کارەبایان دابین کرد لەو کاتەی بەهۆی پچڕانی کارەبای نیشتمانی لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، سەرەتا بڕیار بوو پارەی ئەو ماوەیە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت، بەڵام ئێستا بڕیارەکە گۆڕاوە و ئەو بڕە پارەیە لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ ستافی پڕۆژەی ڕووناکی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ئەوان ئەو پارەیە دابین بکەن و دابینکردنی پارەکە لە ئەستۆی هاوڵاتییان لادراوە.
هاووڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی باس لەوە دەکات، کرێی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەو ماوەیەی کارەبای نیشتمانی پچڕابوو، لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.
No Comment! Be the first one.