چاویارنیوز _ دوێنێ، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کورستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم، بەشێوەی کاش، دەخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. ئەمڕۆ داهاتەکە ڕادەستکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لەکۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 10 بدرێت، بەڵام ڕوون نییە ئایا ئەنجامی مانگەکانی 11 و 12 بەکوێ دەگات.
No Comment! Be the first one.