چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: فەرمانبەرانی هەرێم سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، هیچ لێپرسراوێک لە حکومەتی هەرێم نییە بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە هەڵبگرێت، ئەوە جگەلەوەی لێپرسراوانی کورد لە بەغدا خۆیان بە نوێنەری کورد نازانن و خۆیان لەو پرسە ناکەنە خاوەن.
وتیشی: ئەو شێوازی دابەشنەکردنەی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بووەتە ستەمێکی گەورەی دەسەڵات لە خەڵک و مووچەخۆرانی کوردستان و هیچ کارو خزمەت و پڕۆژەیەکیتر( ئەگەر هەیانبێت) ناتوانێت قەرەبووی یەک مانگ دابەشنەکردنی مووچە بۆ خەڵک و مووچەخۆران بکاتەوە.
هەرێم داهاتی ناوخۆی دوومانگی بۆ بەغدا نەناردووە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکات، حکومەتی هەرێم بۆ مانگی (11و 12)ی ساڵی رابردوو، یەک دیناری داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا نەناردووە، بۆیە بەغداش مووچەی ئەو دوومانگەی نەناردووە.
No Comment! Be the first one.