چاویارنیوز _ لە راگەیەنراوێکدا، وهزارهتی دارایی ههرێم رایدهگهیهنێت، لەبارەی تەواوکاری مووچەی مانگی یەکەوە کە بڕەکەی زیاتر له 36 ملیار دینارە، به نووسراوی رەسمی داوامان له بهغدا كردووە، خهرجی بكات.
له راگهیهنراوەکەدا باس لەوە دەکات، وەک وەزارەتی دارایی، لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ ئەوەمان ئاشکراکرد، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە 36 ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڕیوە و نەیناردووە کە بریتییە لە مووچەی چەند مانگێکی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامی سەنگەر.
ئاماژە بەوەشدەکات، له 27ی 1ی 2026 بهنوسراوێك داوای خەرجکردنی زیاتر له 281 ملیارو 125 ملیۆن و 471 ههزار دیناریان بۆ موچەی مانگی کانونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کردوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕی 244 ملیار و 764 ملیۆن و 606 هەزار دیناری ناردووە، بۆیە ئێمەش رۆژی پێنجشەممە نووسراوی دووەممان ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد و داوای خەرجکردنی بڕی زیاتر له 36 ملیار دینارمان کردووە وەک تەواوکاری تەمویلی موچەو شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانونی دوەم.
هەرێم داوای تەواوکاری مووچەی مانگی یەکی لە عێراق کرد
بەپێی راگەیەنراوی دارایی هەرێم، لەبارەی تەواوکاری مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران، داوا له بهغدا كراوە، تهواوكاری موچهی مانگی یهكی خانهنشینان خهرoج بكات.
No Comment! Be the first one.