چاویارنیوز _ غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دەسەڵاتی هەرێم لە جێگەی ئەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد بنێرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا مووچە بنێردرێت، هەفتەی داهاتوو شاندێک دەنێرێت بۆ بەغداد و داوای ئەوە دەکەن کە 120 ملیار دینارەکە زۆرە و پێیان نادرێت لە کاتێکدا داهاتی ناوخۆ سەرو 400 ملیار دینارە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە، داهاتی ناوخۆی هەرێم زۆرزیاترە لەو داهاتەی بەغداد داوای دەکات.
هەرێم دەیەوێت 120 ملیارەکە کەمبکاتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنینوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت کە داهاتی ناوخۆی هەرێم کە دەنێردرێت بۆ بەغداد کەمبکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.