چاویارنیوز _ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەبارەی پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند: هەر ئەرکێک کەوتبێتە سەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغداد، پابەند بووە و بە زیادەوە جێبەجێیکراوە.
دەڵێت: هەرێم، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بەغداد کردوویەتی لەبواری نەوتدا، وەک خۆی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆی کردووە، هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش راپۆرتی خۆی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە لەهەموو مانگەکاندا، 120 ملیاری دیناری مانگانەش لە داهاتی نانەوتی نێردراوە بۆ بەغداد، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بە سیاسی نەکرێت هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە.
هەرێم پابەندە بە رادەستکردنی داهات
لەبارەی پابەندبوونە داراییەکانەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد دەڵێت: هەرێم بە زیادەوە ئەرکە داراییەکانی خۆی بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە.
No Comment! Be the first one.