چاویارنیوز – موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی 11 و 12 ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرت, حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت؛ بەغدا نەیناردووە.
بەڵام ئەو پارەیەی لە بانکەکان بۆ موچەی مانگی یەک بە موچەخۆرانیان داوە, کاغەزێکی لەسەر بووە کە مۆری بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێری لەسەرە و بەرواری 3 ی 11 ی 2025 ی لەسەرە .
ئەگەر بەغدا موچەی مانگی 11 و 12 ی نەناردووە, ئەم وەسڵ و مۆر و بەروارە چیە؟
مانگی 12 ی ساڵی 2024 ـیش وەزارەتی دارایی فیدراڵ, نزیک بە 500 ملیار دیناری وەک موچەی ئەو مانگە نارد کە دەبوو حکومەتی هەرێم کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە و موچەی مانگی 12 ی موچەخۆرەکانی بدات .
ئێستاشی لەگەڵدا بێت, ئەو 500 ملیار دینارەی مانگی 12 ی ساڵی 2024 کەس نەیزانی چیلێهات و بۆچی موچەی ئەو مانگەی پێ دابەشنەکرا؟
No Comment! Be the first one.