چاویارنیوز _ یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی دەڵێت: لە 10ی ئەم مانگەوە، سیستمی پەیرۆڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە کاراکراوە.
وتیشی: لەم دوو رۆژەدا، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات لەلایەن یەکە ژمێریارییەکانەوە تەواودەکرێن و کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی ناوی ئەو خانەنشینانەی مانگی رابردوو، کە شایستەی داراییان لە بەغدادەوە نەهاتبوو، لە سیستمی پەیڕۆڵدا وەک پاکێجێکی جیاواز جێگیرکراوە.
هەرێم کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێرێت
بەپێی راگەیەنراوی بایۆمەتریی سلێمانی، کۆتایی ئەم هەفتەیە، لیستی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت بۆ بەغدا.
No Comment! Be the first one.