چاویارنیوز _ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکی پێویستمان کردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 و چاوەڕێی بڕیاری بەغداین، هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات، هەرێم لە ماوەی 24 سەعاتدا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەخاتە سەر هەژماری مووچەخۆران.
هەرێم 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی ئامادەکردووە
سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم دەڵێت: ئێمە داهاتی ناوخۆمان ئامادەکردووە و لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقداین، بڕیاربدات لەبارەی ناردنی مووچەوە.
No Comment! Be the first one.