چاویارنیوز _ لەئێستادا حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی بەغدادە مووچەی مانگی نۆ بۆ هەرێم بنێرێت، ئەمەش دوای ئەوەی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی نۆ خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق لەهەولێر.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران، بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ )دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەرێم 120 ملیاری ڕادەستی بەغدا کردووە
لەڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمدا ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم 120ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی نـۆ ڕادەستی بەغدا کردووە.
No Comment! Be the first one.