چاویارنیوز _ عەتا محەمەد سەرۆكی لیژنەی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ باس لەوەدەکات: لەلایەن هاووڵاتیان و خێرخوازانەوە، نزیکەی 10 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژمارە بانكییەكانی هاوكاری بۆ چەمچەماڵ، ئەمەش بڕێکی باشە بۆ قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیانەكانی لافاوەكە، هەمووی تۆمارکراوە، بەدڵنیاییەوە ئەو هاوكارییانەی كۆكراونەتەوە، زیاترن لە رێژەی زیانەكانی لافاوەکە.
وتیشی: هەزار و 298 ماڵ لە چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە، کۆمسیۆنەکەی ئێمە، هەموو كەرەستە زیانلێكەوتووەكانی ناو ئەو ماڵانە تۆمار دەكات و دواتر بە پارەی كاش قەرەبووی زیانلێكەوتووان دەکاتەوە، هەموو ماڵێکیش كۆدی تایبەتیان بۆ كراوە و زیانەكانیان تۆماركراوە، ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیش لە پێشینەی قەرەبووەكان دەبن.
هەزار و 298 ماڵ لە چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ دەڵێت: بە پارەی كاش قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.
No Comment! Be the first one.