چاویارنیوز _ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهی حکوومەتی هەرێمی وتی: پێشتر بەپێی یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 داوا لە هەرێم کرابوو نەوت ڕادەست بکات و هەناردە بکرێت.
وتیشی: کۆتایی ئەمساڵ هەناردەی نەوت دەگۆڕێت، لەپاش هەڵبژاردنی ئەنجومنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، چیتر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند گۆڕانکاریی بەسەدا دێت و بودجەی نوێ دیاری دەکات کە پەیوەندییەکان چۆن دەبن.
باسی لەوەشکرد، تا یاسای بودجەی نوێی عێراق پەسەند دەکرێت و دەچەسپێت، هەناردەی نەوتی هەرێم بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی ناوەند دەکات، لەگەڵ 120 ملیار داهاتی ناوخۆی مانگانە، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق کەمتر لە ترلیۆنێک دینار وەک موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهی حکومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەکات: لە ساڵی نوێوە پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق بەپێی یاسای نوێی بودجە دەبێت.
No Comment! Be the first one.